بەم زووانە پەیوەندیت پێوە دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە و گەیاندن.
لە ئایفۆن (٤ هەنگاو):
سایتەکە لە Safari بکەرەوە (نەک لە ناو TikTok یان Instagram). لە خوارەوە دوگمەی سێ خاڵ (⋯) دابگرە.

«Teilen» دابگرە (واتە Share / هاوبەشکردن).

«Zum Home-Bildschirm» هەڵبژێرە (واتە Add to Home Screen). ئەگەر نەبینرا، بیلێنە خوارەوە یان دوگمەی ^ لە سەرەوە دابگرە.

«Hinzufügen» دابگرە (واتە Add / زیادکردن). ئەگەر ئایفۆنەکەت بە ئینگلیزی بێت: «Add».

ئایکۆنی LUMIRA لەسەر شاشەی ئایفۆنەکەت دەردەکەوێت. وەک ئەپ بیکەرەوە ✨
لە ئەندرۆید (Chrome): سێ خاڵەکە لە سەرەوە ← «Install app» یان «Add to Home screen».
سڵاو، ئێمە سومەیە و زوهریاین. هەردووکمان لە ئەڵمانیا بەشی کۆسمەتیک و چاودێری پێستمان تەواو کردووە و بڕوانامەی ئەڵمانیمان هەیە. شارەزای هەموو جۆرە پێستێکین: وشک، چەور، تێکەڵ و هەستیار. دەزانین هەر بەرهەمێک چۆن کار دەکات و بۆ کام پێست دەگونجێت.
هەموو بەرهەمەکانمان ڕاستەوخۆ لە ئەڵمانیاوە دێن، لە ناسراوترین و باوەڕپێکراوترین براندەکانی ئەو وڵاتە.
هیچ بەرهەمێک بە هەڕەمەکی دانانەنێین. هەر یەکێک پێش دانان لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەین و تەنیا ئەوەی دەگونجێت دایدەنێین.
بەرهەمەکان لە پڕفرۆشترین و خۆشەویستترینەکانی ئەڵمانیان، چونکە خەڵک تاقیی کردووەتەوە و پێیان باشە.
لە ژێر هەموو بەرهەمێک نووسیومانە: چییە، بۆ کام پێست باشە، و چۆن بەکاربهێنرێت. هەر وەک ئەوەی لەگەڵ شارەزایەک قسە بکەیت.
ئێمە نامانەوێت تەنیا شتێک بفرۆشین. دەمانەوێت پێستت جوان و ساغ بێت، بۆیە ڕاستگۆیانە ڕێنماییت دەکەین بۆ ئەو بەرهەمەی کە بۆ تۆ گونجاوە.
LUMIRA BEAUTY دوکانێکی خێزانییە، و تۆش بەشێکی ئەم خێزانەیت 🤍
لەگەڵ خۆشەویستی،
سومەیە و زوهریا