🇩🇪 Original from Germany Delivery to Iraq & Kurdistan🎧 Support
100% Originalبەرهەمی ڕاستەقینە
Fast Deliveryگەیاندن بۆ هەموو عێراق · بێ بەرامبەر لە ٣٠,٠٠٠ د.ع بەرەو سەرەوە
FIB / Cashپارەدانی ئاسان

📦 داواکارییەکانم

👤 پرۆفایل

LUMIRA BEAUTY
پرۆفایلچوونە ژوورەوە یان هەژماری نوێ
‹
١٠٠٪ ئەسڵی ئەڵمانی 🇩🇪
گەیاندن بۆ هەموو عێراق و کوردستان
پارەدان لە کاتی وەرگرتن
0 بەرهەم · 0 د.ع

سەبەتەی کڕین

١ · سەبەتە٢ · زانیاری٣ · تەواو
کۆی بەرهەمەکان
گەیاندن
کۆی گشتی
LUMIRA BEAUTY

پرسیارە باوەکان

بەرهەمەکان ئۆریجیناڵن؟

بەڵێ. هەموو بەرهەمەکان ڕاستەوخۆ لە ئەڵمانیاوە دێن و لە براندە ناسراوەکانی ئەو وڵاتەن.

چۆن داواکاری بکەم؟

بەرهەمەکە بخە ناو سەبەتەوە، پاشان «ناردنی داواکاری» دابگرە و ناو، ژمارەی مۆبایل و ناونیشانەکەت بنووسە. دوای ناردن، لە WhatsApp پەیوەندیت پێوە دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە.

پارەدان چۆنە؟

دوو ڕێگا هەیە: پارەدان لە ڕێگەی FIB، یان پارەدان لە کاتی وەرگرتن (کاتێک بەرهەمەکەت دەگات).

گەیاندن چەندە؟

نرخی گەیاندن ٥,٠٠٠ د.عـە. ئەگەر کۆی داواکارییەکەت ٣٠,٠٠٠ د.ع یان زیاتر بێت، گەیاندن بێ بەرامبەرە. بۆ هەموو عێراق و کوردستان دەگەیەنین.

بەرهەمەکە چەند ڕۆژ دەگات؟

بەرهەمەکان لە ئەڵمانیاوە دەنێردرێن، بۆیە ڕۆژی دیاریکراوم بۆ نییە کە بەڵێنی پێ بدەم و بەپێی شار و پۆستەکە دەگۆڕێت. بۆ زانینی دۆخی داواکارییەکەت، لە WhatsApp پرسیارمان لێ بکە.

چۆن بزانم داواکارییەکەم لە چ دۆخێکدایە؟

لە مینیو ☰ دوگمەی 📦 داواکارییەکانم دابگرە و ژمارەی داواکارییەکەت ببینە، یان لە WhatsApp پرسیارمان لێ بکە.

ئەگەر بەرهەمەکە شکابوو یان هەڵە بوو؟

ڕاستەوخۆ لە WhatsApp پەیوەندیمان پێوە بکە و وێنەیەکی بەرهەمەکە و ژمارەی داواکارییەکەت بنێرە. بەیەکەوە چارەسەری دەکەین.

چۆن بزانم کام بەرهەم بۆ پێستم باشە؟

«یارمەتیدەری پێست»ی خوارەوەی سایتەکە بەکاربهێنە (دوگمەی چات)، یان لە WhatsApp پرسیارمان لێ بکە. ئەمە ڕاوێژی گشتییە و جێگەی پزیشک ناگرێتەوە.

پەیوەندیتان پێوە چۆن بکەم؟

لە ڕێگەی WhatsApp: +49 176 24096072. هەروەها لە TikTok ئێمە بدۆزەرەوە.

💬 پرسیارێکی ترت هەیە؟ WhatsApp

چۆن ئەپەکە دابەزێنم؟

لە ئایفۆن (٤ هەنگاو):

1

سایتەکە لە Safari بکەرەوە (نەک لە ناو TikTok یان Instagram). لە خوارەوە دوگمەی سێ خاڵ (⋯) دابگرە.

2

«Teilen» دابگرە (واتە Share / هاوبەشکردن).

3

«Zum Home-Bildschirm» هەڵبژێرە (واتە Add to Home Screen). ئەگەر نەبینرا، بیلێنە خوارەوە یان دوگمەی ^ لە سەرەوە دابگرە.

4

«Hinzufügen» دابگرە (واتە Add / زیادکردن). ئەگەر ئایفۆنەکەت بە ئینگلیزی بێت: «Add».

✓

ئایکۆنی LUMIRA لەسەر شاشەی ئایفۆنەکەت دەردەکەوێت. وەک ئەپ بیکەرەوە ✨

لە ئەندرۆید (Chrome): سێ خاڵەکە لە سەرەوە ← «Install app» یان «Add to Home screen».

LUMIRA BEAUTY

دەربارەی ئێمە

ڕووناکی پێستی تۆ، پیشەی ئێمەیە ✨

🌸 ئێمە کێین؟

سڵاو، ئێمە سومەیە و زوهریاین. هەردووکمان لە ئەڵمانیا بەشی کۆسمەتیک و چاودێری پێستمان تەواو کردووە و بڕوانامەی ئەڵمانیمان هەیە. شارەزای هەموو جۆرە پێستێکین: وشک، چەور، تێکەڵ و هەستیار. دەزانین هەر بەرهەمێک چۆن کار دەکات و بۆ کام پێست دەگونجێت.

🤍 بۆچی LUMIRA؟

🇩🇪
ئۆریجیناڵی ئەڵمانیا

هەموو بەرهەمەکانمان ڕاستەوخۆ لە ئەڵمانیاوە دێن، لە ناسراوترین و باوەڕپێکراوترین براندەکانی ئەو وڵاتە.

🔬
بە شارەزایی هەڵبژێردراون

هیچ بەرهەمێک بە هەڕەمەکی دانانەنێین. هەر یەکێک پێش دانان لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەین و تەنیا ئەوەی دەگونجێت دایدەنێین.

🧴
باشترین و پڕفرۆشترین

بەرهەمەکان لە پڕفرۆشترین و خۆشەویستترینەکانی ئەڵمانیان، چونکە خەڵک تاقیی کردووەتەوە و پێیان باشە.

📖
زانیاری ڕوون

لە ژێر هەموو بەرهەمێک نووسیومانە: چییە، بۆ کام پێست باشە، و چۆن بەکاربهێنرێت. هەر وەک ئەوەی لەگەڵ شارەزایەک قسە بکەیت.

💬 بەڵێنی ئێمە

ئێمە نامانەوێت تەنیا شتێک بفرۆشین. دەمانەوێت پێستت جوان و ساغ بێت، بۆیە ڕاستگۆیانە ڕێنماییت دەکەین بۆ ئەو بەرهەمەی کە بۆ تۆ گونجاوە.

LUMIRA BEAUTY دوکانێکی خێزانییە، و تۆش بەشێکی ئەم خێزانەیت 🤍

لەگەڵ خۆشەویستی،
سومەیە و زوهریا

🌸
یارمەتیدەری پێستی LUMIRAپرسیار بکە، بەرهەمی گونجاوت پێشنیار دەکەم